کورێکی 37ساڵ لە راپەرین توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو

21.03.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاویكرده‌وه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکرا، کوڕێکی تەمەن 37 ساڵانە کارمەندی بەنزینخانەیە و هیچ گەشتێکی دەرەوەی وڵاتی نەکردووە.