پێكه‌وه‌ ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببینه‌وه‌

11.03.2020
جەماوەر نیوز
نیشانه‌کانى توشبون به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا
1-به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش
2-ئازارى قورگ
3-هه‌ناسه‌ قورسى

ڕێگاکانى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا
1-گواستنه‌وه‌ى ڕاسته‌خۆ له‌ ڕێگه‌ى به‌رکه‌وتن به‌ که‌سى بۆ که‌سى نه‌خۆش له‌ ڕێگه‌ى کۆکه‌ و پژمه‌وه‌
2-گواستنه‌وه‌ى ناڕاسته‌خۆ: له‌ڕێگه‌ى ده‌ستلێدان له‌ ڕووکار و که‌ره‌سته‌ى به‌رکه‌وتوو به‌ ڤایرۆسه‌که‌ و پاشان ده‌ستبردن بۆ ده‌م و لوت و چاو.
3-تێکه‌ڵبوونى ڕاسته‌خۆ  له‌گه‌ڵ توشیوه‌کاندا.
4-له‌ڕێگه‌ى خواردنى باش نه‌کوڵاو  وه‌ک هێلکه‌ و گۆشت

چۆنیه‌تى خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا
1-شوشتنى ده‌ست به‌ ئاو و سابون  و به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام.
2-داپۆشینى لوت و ده‌م له‌ کاتى بونى کۆکه‌ و هاڵه‌مه‌تدا
3-کوڵاندنى گۆشت و هێلکه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى زۆر باش
4-دووربه‌ له‌ به‌رکه‌وتنى ڕاسته‌خۆى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ نیشانه‌کانى تێدایه‌ وه‌ک کێشه‌ى کۆندامى هه‌ناسه‌ و کۆکه‌ و هه‌ڵامه‌ت.
5-دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ره‌باڵغى.