به‌بۆنه‌ی ڕۆژی شاره‌زووره‌وه‌ بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌ركرا

08.03.2020
جەماوەر نیوز

ئاماده‌یی زانای كوڕان به‌ هاوكاری قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور له‌ ساڵڕۆژی ڕاپه‌رینی قه‌زاكه‌ و( ڕۆژی شاره‌زور) دا بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌تیان ده‌ركرد.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك دیداری كه‌سایه‌تی و هونه‌ری و وه‌رزشی و ته‌ندروستی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌ و ئاماری جۆراو جۆر له‌ سه‌ر قه‌زای شاره‌زوور بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه‌ لایه‌نی هۆشیاری و زانیارییه‌ ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ ئێستا هه‌رێمی كوردستان و نزیكه‌ 100 وڵاتی گرتۆته‌وه‌.